ئەمە چیرۆکێکی بەزمەسات ئامێزە، بەڵام لە ڕووی تەکنیکییەوە واقعییەو نمونەیەکی جوانە بۆ بابەتی سەلامەتی دیجیتاڵی. سەردەمی زانیارییە قەبەکان (بگ داتا)
-
ئەلوو، پیتزا ھێتە؟
-
نەخێر ئازیزم، ئێستا گۆگڵ پیتزایە.
-
ئەی چۆن؟ وا دیارە ژمارەکەم بە ھەڵە لێداوە؟
-
نەخێر ، كۆمپانیای گوگڵ زنجیرە چێشتخانەکانی پیتزا ھێتی کڕیوە.
-
ئەک سڵاوتان لێبێت، ھیچتان نەھێشتووە نەکڕن، باشە گیان پیتزام دەوێت.
-
ھەر بمێنت و گوێ پێمەدە، ئەو پیتزایەت دەوێت وا ھەموو جار داوای دەکەیت؟
-
باشە داواکارییەکەم چۆن دەزانن لە کاتێکدا تازە چێشتخانەکەتان کڕیوە؟
-
بەپێی ژمارەی تەلەفۆنەکەت، لە دوایەمین ١٥ جاری ڕابردوو داوای پیتزای گەورەی مریشکت کردووە کە کنارەکەی مەحشی پەنیر بێت.
-
دەی باشە ھەمان ئەو جۆرەم بۆ بێنن.
-
باشە ڕات چییە ئەمجارە بیگۆڕی؟ پیتزایەکی سەوزەت بە پەنیرەوە بۆت بێرین کە کەنارەکەی تەنک بێت.
-
نە نە حەزم لە سەوزە نییە.
-
بەڵام کۆلیسترۆڵەکەت زۆر بەرزە.
-
چۆن !! ئێوە چوزانن؟
-
ئەو نەخۆشخانەیەی سەردانی دەکەیت، سیستەمی پشکنینەکانی پەیوەستکراوە بە گۆگڵەوەو ئەنجامی پشکنینی ٧ ساڵی ڕابردوت دەزانین.
-
ئەمە چییە. نە کاکە پیتزای سەوزەم ناوێت، من دەرمانی کۆلیسترۆڵ بەکار دەھێنم .
-
بەڵام دەرمانەکە بە ڕێکوپێکی بەکار ناھێنیت، ٤ مانگ پێش ئێستا پاکەتێکت کڕیوە کە ٣٠ حەپی تیایە و دوای ئەوە نەتکڕیوە.
-
نە نە چومە دەرمانخانەو کڕیم.
-
بەڵام ھیچ پرۆسەیەکی کڕینی دەرمان لە سێ مانگی ڕابردوو لە سەر کریدت کارتەکەت نییە!
-
خوا پایەدارتان نەکات، باشە کاکە بە کاش دام.
-
بەڵام گیان، بە پێی زانیارییەکانی ئەو بانکەی مامەڵەی لەگەڵ دەکەیت، دوا پرۆسەی ڕاکێشانی پارە ٤ مانگ پێش ئێستا بووەو ٧٠٠ دۆلارت ڕاکێشاوە.
-
بەجددی ئێوە زۆر سەیرن، کاکە پارەی کاشم لە ماڵ ھەیەو دەمێکە دامناوە و چومە دەرمانخانەی ھیواو بە کاش دەرمانم کڕی.
-
بەڵام ئازیزم، دەرمانخانەی ھیوا لەسەر بنەمای ژمارە تەلەفۆنی کڕیار مامەڵە دەکات و بە پێی زانیارییەکانی ژمارە تەلەفۆنەکەت ٤ مانگە سەردانی ئەو دەرمانخانەیەت نەکردووە.
-
ئەمە چییە؟ کاکە نەفرەت لە پیتزاو ئەوەی پیتزا دەخوات و گوگڵ و واتس ئاپ و تویتەر و فەیسبوک و ئینستاگرام ... شەرتە بچم بۆ دوورگەیەک نە ئینتەرنتی تیا بێت و نە مۆبایل تا ئا ئاوا سیخوڕیمان بەسەرەوە نەکەن.
-
ببورە قوربان، بەڵام پێویستە جەوازەکەت نوێ بکەیتەوە، چونکە دوو مانگە ماوەکەی بەسەرچووە.