نووسینی: فەهمی ئەلباحث

لەوانەیە ئەو کۆدە ئەمنییانەی کە بۆ کۆدکردنی کۆتایی بۆ کۆتایی بەکاردەهێنرێن لە نێوان هەردوو لایەنەکەدا بگۆڕدرێن. ئەمەش دەکرێت لەبەر دوو هۆ بێت یان ئەو کەسەی پەیوەندیتان پێکەوە هەیە بەرنامەکەی سڕیوەتەوەو دایبەزاندووەو کارای کردووەتەوە یان لەسەر مۆبایلێکی نوێ واتس ئاپ کاراکردووە.

کاتێک ئەمە دەبینیت دڵنیا بەرەوە لەوەی کە کەسی بەرامبەر مۆبایلەکەی گۆڕیوە یان جارێکی تر واتس ئاپی دابەزاندووە، زۆرجار کاتێک واتس ئاپی هەر کەسێک دەدزرێت، دزەکە ژمارەکە لەسەر ئامێرێکی تر چالاک دەکات و بەم شێوەیە کۆدی ئاسایش دەگۆڕێت. بۆیە بە شێوازێکی تر، وەک پەیوەندیکردن بە کەسەکەوە، دڵنیابە لەوەی کە بەڕاستی هاوڕێیەکەت ئەو دوو کارەی سەرەوە کردووە ئەگەر نا بەهیچ شێوەیەک وەڵامی نامەکانی مەدەرەوە.

باشە ژمارە و بارکۆدەکانی سەر شاشەی پشتڕاستکردنەوەی کۆدی ئاسایش چین؟

بۆ ئەوەی دڵنیا بیت لەوەی کە ئەم ژمارەیە لەگەڵ ژمارەی هاوڕێکەتدا دەگونجێت و بەم شێوەیە دڵنیا بیت لەوەی کە لە ڕاستیدا نامە بۆ هاوڕێکەت دەنێری، واتە ئەگەر ئێوە و لایەنی بەرامبەر لە یەک شوێن بن، یەکێکتان دەتوانێت کۆدی چوارگۆشەی مۆبایلەکەی بەرامبەرەکە سکان بکات و دەتوانن ٦٠ ژمارەکە بەیەکەوە بەراورد بکەن. ئەگەر کۆدی چوارگۆشەکە سکان بکەیت و کۆدەکە لە ڕاستیدا هاوتا بێت، نیشانەیەکی سەوز لە سەرەوەی شاشەکەدا دەردەکەوێت. وە بەو پێیەی دوو ئایکۆنەکە یەکسانن، دەتوانیت دڵنیا بیت کە نامە و پەیوەندییەکانت لە دەستوەردان لەلایەن کەسانی ترەوە پارێزراون.

بۆ وەرگرتنی ئاگادارکردنەوە کە کۆدی ئاسایش گۆڕاوە:

واتسئەپ بکەرەوە و بچۆ بۆ Settings.

کلیک لە Account > Security بکە.

لەم شاشەیەدا دەتوانیت ئاگادارکردنەوەکانی ئاسایش چالاک بکەیت بە کرتەکردن لەسەر بژاردەی Show security notifications.

ئەم تایبەتمەندییە لە هەموو ئەو بەرنامانەی کە کۆدکردنی کۆتایی بۆ کۆتایی بەکاردەهێنن بەردەستە، وەک…سیگناڵ

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *