لە نێوان ئەپەکانی وێنەی ڕووت و سێکسکردن کە لەلایەن ژیری دەستکردەوە  دروستکراوە و وێنەکانی دەستکاریکراو بە مەبەستی “قۆڵبرینی سێکسی”، پۆرنۆگرافیای ساختە گەشە دەکات، بەخێراییەکی بێئەندازە لەگەشەسەندن بەردەوامە.

بڵاوبوونەوەی خێرای ناوەڕۆکی هاوشێوە کە لە ڕێگەی بەرنامەکانی ژیری دەستکردەوە دەستکاری کراوە، هەوڵەکانی ئەمریکا و ئەوروپای تێپەڕاندووە بۆ ڕێکخستنی ئەم بوارە نوێیەی تەکنەلۆجیا و لە چەند مانگی ڕابردوودا چەندین وێنەی ساختە بە شێوەیەکی بەرفراوان لە ئینتەرنێتدا بڵاوبوونەتەوە.

ئەوەی لەم دواییانەدا بڵاوبووەتەوە، بەکارهێنانی ئەلگۆریتمەکانە بۆ دروستکردنی ناوەڕۆکی پۆرنۆگرافی بەبێ ئاگاداری لایەنە ئامانجدارەکان، کە هەندێکجار ژیانیان لەناودەچێت، بەپێی قسەی پسپۆڕان، ژنان قوربانی یەکەمی ئەو کارانەن.

سۆفی مادۆکس، توێژەری زانکۆی پێنسیلڤانیا کە بەدواداچوون بۆ دەستدرێژی سێکسی دەکات کە پەیوەندییان بە وێنەکانەوە هەیە، ئێژێت “هاتنی پۆرنۆگرافیای دروستکراو لەڕێگەی بەرنامەکانی ژیری دەستکردەوە بەکارهێنانی وێنەی ژن بەبێ ڕەزامەندی ئەو ئاسایی دەکاتەوە.” جلوبەرگی هەر ژنێک لەبەری ناهێڵێت؟

ئەم وێنەو ڤیدیۆ ساختانە دەتوانن زیان بە ناوبانگی ئامانجەکە بگەیەنن بە بەکارهێنانیان بۆ ترساندن یان هەراسانکردن یان قۆڵبڕین، بۆیە هەمووان دەبێت بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم جۆرە ڕووداوانە بکەین. زۆر گرنگە باوەڕ بەزۆر شت نەکەین تا دڵنیا نەبین و بەتایبەت کە لە ئێستادا کوردستان لە بەردەم ژاوەژاوی هەڵبژاردن و ململانییەی سیاسی تونددایە لە پێناو بە دەستهێنان و کەڵەکە کردنی سەرمایەی ئابووری و بەکارهێنانی لە بەرژەوەندی سیاسی.

ئەمە بانگەوازێکە بۆ ئەوەی وریا بن لەوەی بڵاویدەکەنەوەو دایدەنێن لەسەر ئینتەرنت، بەتایبەت بۆ کۆمەڵگەیەکی داخراوی وەک کوردەواری.

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *