لە لێکۆڵینەوەیەکدا کە ڕۆژنامەی هارەتسی ئیسرائیلی ئەنجامداوە، ئاشکرایکردووە کۆمپانیاکانی ئینتەرنێتی ئیسرائیلی تەکنەلۆجیایان پەرەپێداوە کە سیستەمی ڕیکلامی ئۆنلاین دەقۆزێتەوە بۆ چاودێریکردنی خەڵکی مەدەنی و هاککردنی مۆبایل و کۆمپیوتەرەکانیان و سیخوڕیکردن بەسەریاندا.

هارەتس ئەو ئامرازە بە “شێت” وەسف دەکات بەهۆی تواناکانییەوە، لە ئێستادا هیچ بەرگرییەک لە بەرامبەریدا نییە بۆ ئەوەی ڕێگری لە هاککردنی بکرێت، هەروەها پێشتر بە وڵاتانی نادیموکراسی فرۆشراوە.

ئیسرائیل ماوەیەکی زۆرە لەڕێگەی ڕێگەی ڕێکلامە چالاکوانە عەرەبەکان دەکاتە ئامانج لە پلاتفۆرمەکانی سۆشیال میدیا.

ئنجامی گەڕان دەرکەوتووە کە هاککردنەکە لە ڕێگەی ئەو کۆمپانیایانەوە ڕوویداوە کە ڕووپۆشی یاسایی ئیماراتییان هەیە لە ڕێگەی کۆمپانیاکانی وەبەرهێنانی دیجیتاڵییەوە کە لە ئیمارات تۆمارکراون.

ئەم ئاشکراکردنە دوای شەپۆلێکی ڕیکلامی قورس هات کە پەرە بە پلاتفۆرمی وەبەرهێنان و بازرگانی دەدەن، دیارترینیان کۆمپانیاکانی “ئاڤاست” و “مارکتس پڕۆ” بوون، کە بە زەبری زۆرەوە لە یوتیوب و تویتەر و فەیسبووک دەرکەوتن.

دوای شیکردنەوەی لینکی ڕیکلام بۆ ئەم پلاتفۆرمە بازرگانیانە، دەرکەوتووە پرۆگرامی پێشکەوتووی هاککردنیان تێدایە و ڕاستەوخۆ دوای ئەوەی بەکارهێنەر دەچێتە ناو… لینک، ئامێرەکە تووش دەبێت و بەزەحمەت لە ئامێرەکانی بەکارهێنەردا دەستنیشان دەکرێن، کە زانیاری لە ئامێرە هاککراوەکە کۆدەکەنەوە

ڕۆژنامەنووس و نووسەری لێکۆڵینەوەکەی “هارەتس”، عومەر بن یاکوب، لە زنجیرە تویتێکدا کە سەبارەت بە لێکۆڵینەوەکەی بڵاوی کردووەتەوە، ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەگەری ئەوە هەیە ئەم تەکنەلۆژیایانە لەلایەن کۆمپانیای دیکەوە بەکارهێنرابێت یان دەوڵەت خۆی کەڵکی لێوەرگرتووەو دژی تاکەکانی بەکاری هێناوە.

هەروەها لێکۆڵینەوەکەی “هارەتس”،  تیشکی خستە سەر سروشتی بەربڵاوی چاودێری لە سەردەمی دیجیتاڵیدا، کە کۆمپانیاکانی تەکنەلۆجیا و ڕێکلامکەران دەستیان بە زانیاری بەرفراوان سەبارەت بە تاکەکان دەگات، لەوانە شوێن، خووی کڕین، بەکارهێنانی ئەپڵیکەیشن، مێژووی گەڕان، تەنانەت حەز و ئاڕاستەی بیرکردنەوەی کەسەکان.

هەرچەندە لە بابەتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە یەک زانیاری هەیە کە نابێت ڕێکلامکەران دەستیان پێ بگات، ئەویش ناسنامەی ئەو تاکەیە کە ڕیکلام بۆی دەکەن، بەڵام پەرەپێدانی ئەو ئامرازە نوێیە سیخوڕییە نیگەرانییەکان لەسەر ئەگەری پێشێلکارییەکانی نهێنی ناسنامە دەوروژێنێت .

لێکۆڵینەوەکەی “هارەتس”،  کە لەسەر بنەمای چاوپێکەوتن لەگەڵ زیاتر لە ١٥ سەرچاوە لە پیشەسازییەکانی سایبێری و ئەمنی و بەرگریی هێرشبەری ئیسرائیلەوە ئەنجامدراوە، ئاشکرایکردووە کە کۆمەڵەیەکی بچووک لە کۆمپانیا نوخبەییەکان تەکنەلۆجیایان دروستکردووە کە ڕیکلامیان بۆ مەبەستی هێرشبردن بەکارهێناوە و ئامێری سیخوڕییان لەگەڵ تێکەڵکردووە.

کۆمپانیا ئیسرائیلییەکان بە نهێنی تەکنەلۆجیا دەفرۆشن کە ئەم ڕیکلامانە دەکاتە ئامرازی چاودێری، یان تەنانەت چەکێک کە توانای هاککردنی کۆمپیوتەر یان مۆبایلی هەیە.

یەکێک لەو کۆمپانیایانە ناوی ئینسانێتە کە بۆ یەکەمجار لە لێکۆڵینەوەیەکی “هارەتس” بوونی ڕاگەیەندرا.

کۆمپانیاکە لەلایەن ژمارەیەک خاوەنکارە ناسراوەکان لە بوارەکانی هێرشبەری سایبەر و هەواڵگری دیجیتاڵی دامەزراون و خاوەندارێتی ئەندامانی پلە باڵای پێشووی دامەزراوەی بەرگری ئیسرائیلە، لەنێویاندا سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئیسرائیل، دانی ئاردیتی.

کارمەندانی کۆمپانیاکە سەرکەوتوو بوون لە وەرگرتنی مۆڵەت لە وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل بۆ فرۆشتنی تەکنەلۆژیاکەیان لە ئاستی جیهانیدا، ئەمەش ئەوەیە کە ئینسانێت Insanet  لەگەڵ وڵاتێکدا کردوویەتی کە لێکۆڵینەوەکە بە “نادیموکراسی” وەسفی کردووە

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *