کۆمپانیای میتا لەبارەی خزمەتگوزاری واتسئەپ ڕایگەیاند، تا کۆتایی ئەمساڵ کارکردن لەسەر ملیۆنان مۆبایل ڕادەگرن، لە ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ پشتگیری واتسئەپ بۆ ئەو مۆبایلانەی کە ئەندرۆید 0.5 و خوارەوەیان لەسەرە کۆتایی دێت. ئەمەش بەهۆی نوێکردنەوەی بەرنامەکە و گرنگیدان بە پشتگیریکردنی نوێترین وەشانی سیستەمی کارپێکردن بۆ باشترکردنی خزمەتگوزارییەکە
ئەو ئامێرانەی لە دوای کۆتایی ساڵ پشتگیری ناکرێت لە واتسئەپ
١- مۆبایلە ئەندرۆیدەکان کە سیستەمەکەی کەمترە لە 0.5
٢- ئەو ئایفۆنانەی کە ئای ئۆ ئێسیان کەمترە لە 12
پێش ڕاگرتنی خزمەتگوزارییەکە ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی واتسئەپەوە ئاگادار دەکرێیتەوە و پێویستی نوێکردنەوەت بیردەخرێتەوە، بۆ دڵنیابوون لە بەردەوامیی ئەزموونی نامە ناردنی سەلامەت و کاریگەر