مایکرۆسۆفت خستنەبازاڕی نوێکارییەکی نوێی بۆ سیستەمی کارپێکردنی ویندۆز ١١ ڕاگەیاند، ئەم نوێکارییە ناوی ویندۆز ١١ ٢٣ئێچ ٢ ە. لەم نوێکارییەدا مایکرۆسۆفت سوود لەو توانا زۆرانە وەردەگرێت کە زیرەکی دەستکرد پێشکەشی دەکات، ئەمەش وایکردووە چەندین سوودی بۆ سیستەمەکە دابین بکات، وەک

یاریدەدەری نوێی بنەمای کی پایلۆت ئەی ئای

نوێکارییەکانی ئەی ئای لە پەینت

باشترکردنی ئامرازی بڕین (سناپینگ توڵ)

پشتگیری لە ڕووناکی داینامیکی ئاڕ جی بی دەکات

وەشانی نوێی فایل ئێکسپلۆرەر

چۆن دڵنیا دەبیتەوە کە نوێکارییەکە بەدەست دەهێنیت؟

هەمیشە پێشنیار دەکرێت کلیلی چالاککردنی ئەسڵی بەدەستبهێنیت کە گەرەنتی ئەوەت پێدەدات کە بە شێوەیەکی یاسایی و سەلامەتیت خاوەنی بەرهەمە ئەسڵیەکەت بیت، بۆ ئەوەی دڵنیا بیت لەوەی کە هەموو ئەو نوێکاریانە بەدەست دەهێنیت کە کۆمپانیاکان بۆ بەرهەمەکانیان دابین دەکەن

چۆن ئەپدەیتی نوێی ویندۆز ١١ دابمەزرێنین؟

لە کۆمپیوتەری تایبەتی خۆتدا بچۆ بۆ بەشی ڕێکخستنەکان سێتینگ

کلیک لەسەر ئاپدەیت ئاند سیکیورتی بکە

کلیک لەسەر ویندۆز ئاپدەیت بکە

بۆ زانینی نوێکارییەکان کلیک لەسەر (چێک) بکە

ئەگەر نوێکردنەوەکە بۆ دامەزراندن بەردەست بێت؛ بژاردەی دوانلۆد ئاند ئەنستۆڵ دەبینیت، کلیکی لەسەر بکە، پاشان چاوەڕێی تەواوبوونی پرۆسەی دامەزراندنەکە بکە

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *