لە پێشهاتێکی نیگەرانکەردا لەسەر گۆڕەپانی نێودەوڵەتی، کۆمپانیای مایکرۆسۆفت ئاشکرایکرد کە ڕووبەڕووی پێشێلکارییەکی ئەمنی گەورە بووەتەوە، گروپی هاککەری Midnight Blizzard کە بەوە  ناسراوە لەلایەن کرێملینەوە پشتگیری دەکرێت لەپشت هێڕشەکەوەیە. ئەم پێشێلکارییە نەک تەنها کۆگاکانی سەرچاوە کۆدی کۆمپانیاکە بەڵکو سیستەمی ناوخۆیی کۆمپانیاکەشی گرتووتەوە، بەپێی ڕاگەیاندراوەکەی مایکرۆسۆفت هەڕەشەکە ئاڵۆز و گەشەسەندووەو کاریگەری نەک لەسەر مایکرۆسۆفت، بگرە لە سەر ئاسایشی نیشتمانی و ئابووری جیهانی هەیە.

ڕووداوەکە تیشک دەخاتە سەر پەرەسەندنی شەڕی ئەلیکترۆنی، لەگەڵ زیادبوونی توانای هێرشبەری هێرشبەران وپێویستی بەپەلەی کۆمپانیا زەبەلاحەکانی تەکنەلۆژیا و حکومەتەکان بە هەمان شێوە بۆ پەرەپێدانی بەرگری ئەمنی پێشکەوتوو بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم گرەوانە. ئیستغلالکردنی لاوازییەکانی zero day و دەستپێکردنی هێرشی ئاڵۆز، گرنگی مانەوە و ئامادەبوون بۆ پاراستنی ژێرخانی دیجیتاڵی و پاراستنی داتاکان دەردەخات.

ئامۆژگاری، ئاسایی ئەگەر ویندۆزی کراک کراو بەکار دەهێنیت دەمێکە تیا چویتەو دەرگایەکی پشتەوە لە سیستەمەکەت هەیە، ئەگەر ویندۆزەکەت ئۆرگناڵە بەردەوام ئاپدەیت بکە.

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *