بەدواداچوونی شوێن بەشێکە لە ژیانی ڕۆژانەمان، بەڵام ڕەنگە بە تەواوی تێنەگەین کە تا چەند ئەو زانیاریانە بەکاردەهێنرێن. بۆ نموونە ئەپەکانی بەکرێگرتنی ئۆتۆمبیل یان گەیاندنی خۆراک بە بەکارهێنانی نەخشە لە کاتی ڕاستەقینەدا بەکاردەهێنرێت هاوکات نەخشەکان بۆ گەشتکردن یان هاتوچۆ و تەنانەت بەدواداچوون بۆ شوێنی ئازیزان.
ئەو ئاسانکاری و کاراییەی ئەم سیستەمە پێشکەشی دەکات ئەوەندە باو و ئاساییە کە زۆرێک لە بەکارهێنەران تەنانەت هەستی پێناکەن. بەڵام جگە لەوەی کە ناتوانیت هەندێک ئەپ بەکاربهێنیت، لەکارخستنی هاوبەشکردنی شوێنەکان سوود و زیانەکانی خۆی هەیە.
ئایا دەتوانیت شوێن مۆبایلێک بکەویت ئەگەر خزمەتگوزارییەکانی شوێنەکە لەکارخرا؟
بەڵێ، دەتوانرێت شوێنپێی مۆبایلەکان بگیرێت تەنانەت ئەگەر خزمەتگوزارییەکانی دەستنیشانکردنی شوێنی جوگرافی بکوژێنرێتەوە. لە کاتێکدا دەتوانیت بەشێوەیەکی بەشەکی شوێنپێهەڵگرتن لەکاربخەیت، بەڵام هێشتا دەتوانرێت ڕێگاکانی تر بەکاربهێنرێت بۆ دیاریکردنی شوێنەکەت.
یەکێک لەو شێوازانە دیاریکردنی شوێنی جوگرافییە (جیۆلۆکەیشن)، کە تەکنەلۆژیای جۆراوجۆری شوێنپێهەڵگرتن بەکاردەهێنێت بۆ دیاریکردنی شوێنی ئامێرێک- تەنانەت بەبێ سیستەمی جێگیرکردنی شوێنی جیهانی (GPS). هەندێک لە سیستەمەکانی دەستنیشانکردنی شوێنی جوگرافی کە بە شێوەیەکی باو بەکاردەهێنرێن بریتین لە:
تاوەرەکانی پەیوەندی
ئەمانە تاوەری سیگناڵ لە مۆبایلە زیرەکەکان یان ئامێرەکانی ترەوە لە ڕێگەی کۆمپانیای دابینکردنی خزمەتگوزاری سیم/پەیوەندی دەنێرن و وەردەگرن. ئەم سیگناڵانە ڕێگەت پێدەدەن پەیوەندی تەلەفۆنی بکەیت و داتا لە دەرەوەی ناوچەکانی وایفای بەکاربهێنیت. کۆمپانیای دابینکەری خزمەتگوزاری دەتوانێت شوێنی ئامێرەکەت دیاریبکات بە کێشانی نەخشەی سێگۆشەی پێوانەکردنی ئەوەی کە چەندە لە سێ نزیکترین تاوەرەوە نزیکیت. ئەم زانیاریانە بۆ وەڵامدەرەوەی فریاگوزاری خێرا زۆر گرنگن، ڕێگە بە بەڕێوەبەرانی 911 دەدات دەستیان بە داتاکان بگات بۆ ئەوەی شوێنی پەیوەندییەکە بە وردی دەستنیشان بکەن.

سیستەمی جیهانی دیاریکردنی شوێن (GPS)
تۆڕێکە لە مانگە دەستکردەکان کە لە بۆشایی ئاسماندا دەسوڕێنەوە و سیگناڵ دەنێرێت بۆ وەرگرەکانی کۆنترۆڵکردنی زەوی و ئامێرە تاکەکەسییەکانی بەکارهێنەر لەسەر زەوی بۆ دیاریکردنی شوێن لە ڕێگەی سێگۆشەییەوە. سێگۆشەیی کاتێک ڕوودەدات کە مەودای نێوان ئامێرەکەت و وەرگرەکان و مانگە دەستکردەکان بەکاربهێنرێت بۆ حیسابی شوێنەکەت. بەرنامەکانی وەک گەشتکردن، بازرگانی ئەلیکترۆنی و گەیاندنی خواردنی خێرا جی پی ئێس بەکاردەهێنن بۆ بەستنەوەی شوێنەکەت بە پێشکەشکاری خزمەتگوزارییەکەوە.
تۆڕەکانی وایفای
هەموو مۆبایلە زیرەکەکان چیپی وایفاییان تێدایە. ڕاوتەرەکانی وایفای و پەیوەندییە کراوەکان بەردەوام سیگناڵەکان دابەش دەکەن بۆ ئەوەی بەکارهێنەران پەیوەندییان پێوە بکەن. کاتێک مۆبایلەکەت ئەم سیگناڵە لە چەندین پەیوەندی مەزەندەکراوەوە وەردەگرێت، دەتوانرێت شوێنی ئامێرەکەت بە هێزی سیگناڵە دەرچووەکان دیاری بکرێت.
ناونیشانی IP
بەبێ VPN، دابینکەری خزمەتگوزاری ئینتەرنێتەکەت (ISP) ناونیشانی IP بۆ هەر پەیوەندییەکی ئینتەرنێت دیاری دەکات. بەڵام ئەمە شوێنی وردی تۆ دابین ناکات؛ تەنها زانیاری دەربارەی ISP و زانیاری جوگرافی گشتی وەک شارەکەت دەدات.
ستاڵکەر وێر Stalkerware
لە ساڵی ٢٠٢٣دا نزیکەی ٣١،٠٣١ بەکارهێنەر کاریگەری ستاڵکەر وێریان لەسەر بووە. ئەم بەرنامەیە بە سیخوڕی یان بەرنامەی زیانبەخش ناسراوە، ئەم جۆرە نەرمەکاڵایە لەسەر ئامێرەکان دادەنرێت بۆ چاودێریکردن یان ڕێگریکردن لە چالاکییەکان. هەروەها دەستگەیشتن بە شوێنی مۆبایلەکەت، ئەپەکان، یان داتای هاوشێوە، خوێندنەوەی نامەکان و دەستگەیشتن بە زانیارییە هەستیارەکان.
جیاوازی نێوان GPS و (شوێنی جوگرافی/جیۆلۆکیشن)
سیستەمی جیهانی دیاریکردنی شوێن (GPS) مانگە دەستکردەکان و وەرگرەکان بەکاردەهێنێت بۆ دیاریکردنی شوێنەکەت، نەک هۆکارە دەرەکییەکانی وەک تاوەرەکانی پەیوەندی. بەڵام (شوێنی جوگرافی/جیۆلۆکیشن) سەرچاوە دەرەکییەکان وەک تۆڕەکانی وایفای بەکاردەهێنێت بۆ دیاریکردنی نزیکییت بەشێوەیەکی گشتی.
بۆ نموونە مۆبایلەکەت گەڕان دەکات بۆ دۆزینەوەی تۆڕەکانی وایفای لە نزیکەوە. ئەم سیگناڵە زانیاری دەنێرێت بۆ لایەنی سێیەم کە زانیاری لەبارەی شوێنی ئەم تۆڕانە لەخۆدەگرێت. پاشان ئەم بنکەدراوە شوێنی تۆ بەکاردەهێنێت بۆ پەیوەندیکردن بە نزیکترین تۆڕەوە.
بۆچی داتا کۆدەکرێتەوە؟
کۆمپانیاکان داهاتی زیاتر بەدەست دەهێنن لە ڕێگەی فرۆشتنی داتای بەکارهێنەران بە ڕێکلامکەران، دەڵاڵی داتا و کۆمپانیاکانی توێژینەوە. ئەمەش بە بازاڕی جیهانی هەواڵگری شوێن ناسراوە، کە بەهای لە ساڵی ٢٠٢٤دا ٢١.٢١ ملیار دۆلار بووە، کۆمپانیاکان ئەم زانیاریانە بەکاردەهێنن بۆ شیکردنەوەی ڕەفتار و جوڵەکان، جا چ بۆ فرۆشتنی بەرهەمەکان بێت یان لێکۆڵینەوە لە هاتوچۆ لە ناوچەیەکی دیاریکراودا، یان پێشکەشکردنی پێشەنگی چاوەڕواننەکراو.
داتاکانتان چۆن کۆدەکرێنەوە؟
ئەپەکان و سیستەمی کارپێکردنەکان بە بەردەوامی نوێ دەکرێنەوە بۆ پێشکەشکردنی تایبەتمەندی نوێ یان باشترکردنی وەشانەکانیان. بۆ ئەوەی کۆمپانیاکان زانیاری کۆبکەنەوە، ئاگادارکردنەوەیەک لە ئەپێکی نوێ یان هەبووەوە وەردەگریت کە داوای مۆڵەت دەکات بۆ دەستگەیشتن بە داتای شوێنەکەت. بەکارهێنەران هەمیشە بژاردەی ڕەتکردنەوەی داواکارییەکەیان هەیە.
چۆن دەتوانیت داتاکانت بە سەلامەتی بهێڵیتەوە؟
زۆرێک لە ئەپەکان پێویستیان بە دەستگەیشتن بە شوێنەکەت هەیە. زۆرێک لەبەرنامەکانی وەکو گەشتکردن، داواکاری خواردن، هاوڕێیەتیکردن، تەنانەت پەخشی ڕاستەوخۆی ڤیدیۆ، پێویستیان بە دەستگەیشتن بە شوێن هەیە بۆ ئەوەی بە باشی کاربکەن، ئەمەش وا دەکات هاوبەشکردنی شوێن ئەستەم بێت و نەتوانی بۆ هەمیشە لەکاربخەن. لێرەدا چەند پێشنیارێک دەخەینەڕوو کە دەتوانێت پەیڕەوی لێبکەیت بۆ دڵنیابوونی باشتر لە ئاسایشی زانیاریت.
سنووردارکردنی مۆڵەتی ئەپەکان: لەگەڵ هەر ئەپێکی نوێدا، داوات لێدەکرێت هەندێک زانیاری هاوبەش بکەیت بۆ ئەوەی کاربکات. گرنگە مۆڵەتەکان بۆ کەمترین ئاست سنووردار بکەیت بۆ ئەوەی دڵنیا بیت کە داتاکانت پارێزراون.
کوژاندنەوەی ڕێکلامە کەسییەکان: ڕێکلامە ئامانجدارەکان مێژووی گەڕان بەکاردەهێنن کە بە (کووکی) ناسراوە، بۆ ئەوەی بەرهەم یان خزمەتگوزارییەکانیان لە ڕێگەی میدیای پارەدارەوە بۆت بنێرن.
شوێنپێهەڵگرتنی شوێن: دەتوانیت شوێنپێهەڵگرتنی GPS لەکاربخەیت، بەڵام ئەمە ڕێگری دەکات لە کارکردنی هەندێک ئەپ وەک نەخشەکان بە دروستی. ئەگەر ئەپێک پێویستی بە شوێنپێهەڵگرتن هەبێت، زۆرێک لە مۆبایلە زیرەکەکان تایبەتمەندی “تەنها لەکاتی بەکارهێنانی ئەپەکە”یان هەیە کە جی پی ئێس چالاک دەکات کاتێک ئەپەکە بەکاردەهێنرێت.
نەرمەکاڵای ئاسایش بەکار بهێنە: ئامێری مۆبایلەکەت بە نەرمەکاڵای ئاسایشی یاسایی بپارێزە کە دەتوانێت بەرنامەی زیانبەخش دەستنیشان بکات، بە بەردەوامی سکان بۆ بەرنامەکانی سیخوڕی بکات و پاراستنی گشتی بەرز بکاتەوە.
دوور بکەوەرەوە لە تۆڕەکانی وایفای گشتی کراوە: تۆڕە کراوەکانی وایفای بەکارهێنەران دەکەنە ئامانجێکی ئاسان. هاکەرەکان دەتوانن بە بەکارهێنانی ڕاوتەرەکە سیگناڵی ئامێرەکەت ببڕن، بەبێ ئەوەی تۆ ئاگادار بیت. ئەمەش ڕێگەیان پێدەدات دەستیان بگات بە هەموو ئەو شتانەی کە لە مۆبایلەکەتدا هەڵگیراون و ڕێگەیان پێدەدات چاودێری چالاکییەکانت بکەن بۆ زانینی وشەی نهێنی یان دەستگەیشتن بە زانیارییە هەستیارەکان.
بەکارهێنانی VPN: تۆڕی (VPN) هێڵی ئینتەرنێتەکەت دەگۆڕێت و دەشارێتەوە، ئەمەش وا دەکات هاکەرەکان مەحاڵ بێت کە ڕێگری لێبکەن و ئاسایشی تەواوت بۆ دابین دەکات لەکاتی کارکردنی ئۆنلاین.
ئاگاداربە لەو خزمەتگوزارییانەی کە ناوت تۆمار دەکەیت
گرنگە لەبیرت بێت لەکاتێکدا دەتوانیت هەموو ڕێوشوێنی خۆپارێزی پێویست بگرێتەبەر، بەڵام ئەو کۆمپانیایانە کە داتاکانتان هەڵدەگرن، هەروەها بەرەوڕووی پێشێلکارییەکان دەبنەوە کە لەدەرەوەی کۆنترۆڵی تۆن.
زانینی چۆنێتی پاراستنی داتاکانت یەکەم هەنگاوە دژی پێشێلکردنی تایبەتمەندێتیتە
چۆن بزانیت کەسێک شوێنەکەت دەپشکنێت؟
هاکەرەکان دەتوانن بەرنامەی زیانبەخش یان سیخوڕی لەسەر مۆبایلەکەت دابنێن کە بۆ چاوی ڕاهێناننەکراو ئەستەمە دەستنیشانیان بکات. بەڵام هەندێک نیشاندەری سەرەکی هەیە کە دەبێت لە ئامێری مۆبایلەکەتدا بەدوایدا بگەڕێیت کە دەتوانێت ئاشکرای بکات کە ئایا مۆبایلەکەت کەوتۆتە ژێر مەترسییەوە یان نە:
– پاتری خێراتر لە ئاسایی تەواو دەبێت – ئەگەر تایبەتمەندی شوێنپێهەڵگرتن بەردەوام لەناو ئاپەکان لە پاشبنەمادا کاربکەن بەبێ ئەوەی تۆ ئاگاداری بکەیتەوە، پاتریەکەت خێراتر تەواو دەبێت.
– گۆڕانکاری لە وێبگەڕی گریمانەیی بکە – بەپشتبەستن بە بەرنامە زیانبەخشەکان، ڕەنگە هێڕشبەرەکان هەندێک لە ڕێکخستنەکانی ویبگەڕەکەت دەستکاری بکەن بۆ ئەوەی زیاتر دزە بکەنە ناو داتاکانتەوە.
– ئەپە نەناسراوەکان بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی دەکرێنەوە – هەندێک بەرنامەو ئەپەکانی تر هان دەدەن بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی بکرێتەوە یان لە پاشبنەمادا نوێ بکەنەوە.
– هەمیشە ڕێکخستنەکانی مۆبایلەکەت بپشکنە بۆ ئەوەی بە تەواوی بزانیت کام ئەپ شوێنەکەت بەکاردەهێنێت و لە پاشبنەمادا نوێکاری دەکات و داوای مۆڵەتی ئاگادارکردنەوە دەکات.
زانین کلیلە
ژیان لە دۆخی ئۆفلاین بۆ هەموو کەسێک بەردەست نییە. لە لایەکی ترەوە، لە کاتێکدا بەردەوام نیگەرانی لەوەی کە هەموو جوڵەکانت بەدواداچوون بۆ بکرێت، نائارامکەر، بەڵام زانینی چۆنێتی پاراستنی داتاکانت یەکەم هەنگاوە دژی پێشێلکردنی تایبەتمەندێتیت. هەمیشە لێکۆڵینەوە لە هەر کۆمپانیایەک بکە کە بەنیازیت داتاکانت لەگەڵیدا هاوبەش بکەیت بۆ ئەوەی تێبگەیت لە هۆکارەکانیان بۆ کۆکردنەوەیان و ئایا بەدواداچوونی شوێن و زانیارییەکانی تر بەڕاستی پێویستە.
پرسیار و وەڵام سەبارەت بە هاوبەشکردنی شوێن
ئایا دەتوانیت لە دۆخی فڕین لەناو فڕۆکەدا شوێنپێی مۆبایلێک بگیرێت؟
لە زۆربەی حاڵەتەکاندا، مۆبایلێک ناتوانرێت لە کاتی ڕاستەقینەدا بەدواداچوون بۆ بکرێت لەکاتێکدا دۆخی فڕۆکە داگیرساوە، چونکە تۆڕەکانی پەیوەندی، وایفای و بلوتوس لەکاردەخات- واتە ئامێرەکەت ناتوانێت شوێنی خۆی لەگەڵ ئەپەکان، خزمەتگوزارییەکان، یان ئامرازەکانی بەدواداچوون هاوبەش بکات. بەڵام دۆخی فڕین (جی پی ئێس) ناکوژێنێتەوە. مۆبایلەکە هێشتا دەتوانێت لە ناوخۆدا شوێنی خۆی دیاریبکات، بەڵام بە گشتی ناتوانێت ئەو شوێنە بگوازێتەوە بۆ هیچ شوێنێک بەبێ هێڵی ئینتەرنێت. لەوانەیە ئەپەکان دوا شوێنی ناسراو پیشان بدەن و لە حاڵەتە دەگمەنەکان، پێشکەوتووەکان، یان بەئامانجکراوەکاندا (وەک سیخوڕی، بەرنامەی زیانبەخش، یان ئامرازە پێشکەوتووەکان)، ڕەنگە شوێنپێهەڵگرتن بەردەوام بێت بە بەکارهێنانی GPS یان هەستەوەرە ناوخۆییەکان.
ئایا دەتوانیت بە بەکارهێنانی سیمکارت شوێنپێی مۆبایلێکەت دەستنیشان بکرێت؟
بەڵێ، دەتوانرێت بە بەکارهێنانی ژمارەی تایبەتی IMEI ی شوێنی سیمکارتەکەت دەستنیشان بکرێت ، بەڵام ئەم کارە بە پلەی یەکەم بۆ دەزگاکانی جێبەجێکردنی یاسا فەراهەمکراوە. ئەپی لایەنی سێیەم هەیە کە خزمەتگوزاری بەدواداچوونی سیمکارت پێشکەش دەکات، بەڵام گرنگە پێش بەکارهێنانی ڕەزامەندی لە هەردوو لایەن وەربگریت و لێکۆڵینەوە لە نەرمەکاڵا شەرعییەکان بەکارهاتووەکان بکرێت بۆ شوێنکەوتنی سیمکارتەکە.
چۆن بزانیت کەسێک شوێنپێی مۆبایلەکەت هەڵدەگرێت؟
ئەگەر کەسێک بەرنامەی سیخوڕی یان بەرنامەی زیانبەخشی داناوە لەناو مۆبایلەکەت، ئەوا لەوانەیە داتا یان پاتری مۆبایلەکەت خێراتر لەدەست بدەیت، ئامێرەکەت بەبێ هۆکار گەرم دەبێت، یان لەوانەیە ئەپی نامۆ لە شاشەی سەرەکیتدا بدۆزیتەوەو ترافیکی کارکردنی ئینتەرنت لەناو مۆبایلەکەتەوە بەرەو شوێنی نادیار زیاترە لە وەرگرتن.
چۆن شوێنپێی مۆبایلێک هەڵدەگیرێت ئەگەر تایبەتمەندی دیاریکردنی شوێن لەکارکەوتبێت؟
چەند ڕێگەیەک هەیە بۆ شوێنپێهەڵگرتنی مۆبایلی لەکارکەوتووە. ئەگەر هاوبەشکردنی شوێن لەکاربخرێت، پێویستە GPS هەر چالاک بکرێت، مەگەر خۆت لەکاری بخەیت. هەروەها دەتوانرێت لەڕێگەی ئەپەکانی لایەنی سێیەم وەک نەخشەی گووگڵ بەکاربهێنیت بەڕێگەی زیادکردنی ئەو کەسانەی کە دەتەوێت شوێنپێیان هەڵگریت ئاسایی ئەمە ڕەزامەندی خۆیان دەوێت بۆکراکردنی تایبەتمەندی هاوبەشکردنی شوێنەکانیان. لە حاڵەتی نائاساییدا، لایەنەکانی جێبەجێکردنی یاسا دەتوانن پەیوەندی بە دابینکەری تۆڕەکەتەوە بکەن بۆ بەدەستهێنانی زانیاری لەبارەی دوا شوێن کە ئامێرەکەت لێی بووە.
ئایا دەتوانرێت شوێنەکەم دەستنیشان بکرێت؟
بەڵێ، دەتوانرێت بەدواداچوون بۆ هەردوو ئامێری ئەندرۆید و ئایفۆن بکرێت- تەنانەت بەبێ خزمەتگوزاری. جا لە ڕێگەی ئەپی لایەنی سێیەمەوە بێت، یان بەرنامەی زیانبەخش، سیخوڕی، جی پی ئێس، یان سیمکارتەکەت، دەتوانرێت شوێنەکەت دەستنیشان بکرێت.
بە ئاگاداربوون لە نوێکارییەکانی سیستەمی مۆبایلەکەت و هێشتنەوەی مۆڵەتی ئەپەکانتان بە کەمترین ئاست، دەتوانیت مەترسی دزینی داتاکانت کەم بکەیتەوە.