ئێمە پێمان خۆش بێت یان نا، کارلێکی منداڵان لەگەڵ ئینتەرنێت بۆتە ڕەفتارێکی ئەم سەردەمە، هەرچەندە هەوڵی دواخستنی یان کۆنترۆڵکردنی بدەین، و قەدەغەکردنی بدەین سوودی بۆ منداڵەکەت نابێت، بە پێچەوانەوە ئینتەرنت دروستی دەکات و یەکێکە لە گرنگترین ئامرازەکانی ئەم سەردەمە، هەر بۆیە دابینکردنی ئینتەرنێت بۆ منداڵەکان پێویستە، سەبارەت بە نیگەرانییەکانی تۆ، چارەسەرەکە بریتییە لە گرتنەبەری ڕێوشوێنەکان بۆ پاراستنی منداڵەکەت لەسەر ئینتەرنێت، ئەوەش بە چاودێری و ڕێنماییکردن ئەنجام دەدرێت، ئەمانەی خوارەوە پێنج ئامۆژگاریین بۆ دایبابەکان تا ئاگاداری مناڵەکانیان بن..

1- دانانی سنوور

سنووردارکردنی کاتەکانی منداڵەکەت لە ئینتەرنێتدا بەسوودە بۆ سنووردارکردنی کێشەو کۆسپ و کەرەستانەی کە لەگەڵ تەمەنیدا ناگونجێت، دیاری بکە ئەو کاتەی کە ڕۆژانە ڕێگەپێدراوە بۆ منداڵەکەت لە ئینتەرنێتدا، و منداڵەکەت لەم یاسایە ئاگاداربکەرەوە، و ئەمەش بە دانانی خشتەی ڕۆژانەی، بۆ نموونە، کاتەکانی بەکارهێنانی ئینتەرنێت و خوێندن و وەرزشکردن و هتد بۆی دیاریبکە.

2- پشکنینی مێژووی سەردانەکان

لە هەموو ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان تۆمارێک هەیە لەسەر ئەو سایتانەی کە سەردانیان کردووە، هەموو جارێک دوای تەواوکردنی کاتەکەی منداڵەکەت بۆ ئینتەرنێت، ئەم تۆمارە بپشکنە، و ئەو سایتانە بزانە کە منداڵەکەت سەردانی کردووە و ئەو لاپەڕانەی کە سەیری کردووە، وە ئەگەر تێبینی ئەوەت کرد کە… تۆمارەکە دەسڕدرێتەوە لەو ماوەیەی کە منداڵەکەت ئامێرەکە بەکاردەهێنێت، دەتوانیت پرسیاری لێبکەیت دەربارەی بابەتەکە، بێگومان ئەگەر هەر ناوەڕۆکێکی نەشیاوی بینی، پێویستە گفتوگۆیەک لەسەر ئەو بابەتە بکرێتەوە.

گرنگترین شت ئەوەیە کە تۆمارەکە نەپشکنیت بەبێ ئەوەی بە منداڵەکەت بڵێیت، بۆ ئەوەی منداڵەکە ڕەفتارەکانت وەک سیخوڕی لێکنەداتەوە، بەڵکو دەبێت ئاگادار بێت، و درک بە گرنگی ڕۆڵی چاودێریکردنت بکات بۆ ئەوەی بیپارێزیت.

3- ناسینی پاسۆردەکانت

لەگەڵ منداڵەکەتدا ڕاشکاو بە سەبارەت بە پێویستی زانینی هەموو وشەی نهێنی ئەو سایت و ئەپلیکەیشنانەی کە بەکاریدەهێنن، لێرەشدا گرنگی ئاگاداری منداڵەکە لە ڕۆڵی چاودێریکردنت لەم تەمەنەدا.

تەنانەت بەرنامەکانی سۆشیال میدیاش دەبێت وشەی نهێنی خۆیان بزانن، بۆ ئەوەی بتوانیت چاودێری نامەکان بکەیت، و منداڵەکەت بپارێزیت لە هەر ئیستغلالکردنێک کە لەوانەیە لە ماڵپەڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بەرکەوتەی بێت.

4- ئامادەکردنی بۆ خراپترین

بەو پێیەی منداڵ مەیدانێکی کراوەی وەک ئینتەرنێت بەکاردەهێنێت، دەبێت ئامادەبێت بۆ کەوتنە بەر ناوەڕۆکی نەشیاو، ئامادەکردنی بۆ سوپرایزێکی ناخۆشی وەک ئەم بەرپرسیارێتی تۆیە، بە منداڵەکەت بڵێ کە ڕەنگە ئەمە ڕووبدات، لەم حاڵەتەشدا دەبێت ڕاستەوخۆ شاشەکە بکوژێنێتەوە، و بەردەوام نەبێت لە سەیرکردن بۆ ئەوەی نەیبات مایەی تووشبوونی کێشەو پەلکێشی نەکات بۆ ڕێگایەکی تاریک.

5- بەکارهێنانی نەرمەکاڵای چاودێری

ئەمەش یەکێکە لەو ئامرازانەی کە بەکاردێت بۆ چاودێریکردن و پاراستنی منداڵەکە، هەروەها لە فرۆشگاکانی یاری ڤیدیۆیی و ئەپەکاندا بەردەستە.

 

6-کاراکردنی تایبەتمەندی چاودێری دایباب

تایبەتمەدندییەکانی چاودێری دایباب لە زۆرێک لە خزمەتگوزارییەکاندا هەن کارایان بکە تا بەرکەوتنیان نەبێت لەگەڵ نوەڕۆکی نەشیاو.

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *