بۆ ئەوەی ئەپی نامەناردن بەڕاستی تایبەت بێت، کۆدکردن بەس نییە. لەم باسەدا باس لە تایبەتمەندییە پێویستەکانی نامەی تایبەت دەکەین.
کەواتە، نێردراوی (بەرنامەی پەیوەندی) تایبەت چییە؟ زۆرێک دەڵێن ئەپی نامە ناردن تایبەتە ئەگەر ئەو نامانەی کە دەیگوازێتەوە کۆدکراو بن. بەڵام لە ڕاستیدا پاراستنی نهێنی پەیامەکان لەوە ئاڵۆزترە. لە کۆنگرەی Chaos Communication Congress، ڕۆلاند شیلینگ و فریدەر شتاینمێتز وتارێکیان پێشکەش کرد کە تێیدا بە وشەیەکی سادە ڕوونیان کردەوە کە بەرنامەی نامەبەرێکی تایبەت چییە و بەرنامەی نامە ناردن دەبێت وەک چ تایبەتمەندییەک لەبەرچاو بگیرێت.
شەش پایەی گفتوگۆی تایبەت
بۆ تێگەیشتن لە بیرۆکەی پەیامی تایبەت، شیلینگ و شتاینمێتز پێشنیار دەکەن کە ئێمە لە خەیاڵماندا هەوڵی گفتوگۆیەکی تایبەت بدەین لە ئاهەنگێکدا. چی بکەین بۆ ئەوەی ئەم گفتوگۆیە تایبەت بێت؟ لەوانەیە ژوورێکی دابڕاو بدۆزینەوە، کە جگە لەو کەسەی کە ویستمان قسەی لەگەڵ بکەین کەس گوێمان لێ نەبێت.
ئەوە یەکەم شتە لە گفتوگۆ تایبەتەکاندا: جا ڕووبەڕوو ڕووبدات یان بە شێوەی ئۆنلاین، دەبێت (نهێنی – confidential) بێت. جگە لە تۆ و هاوبەشی پەیوەندیکردنت نابێت کەسی تر بتوانێت گوێی لە قسەکانت بێت.
دووەم شت (متمانەپێکردنە – authenticity) – پێویستە بزانیت کە ئەو کەسەی قسەی لەگەڵ دەکەیت لە ڕاستیدا ئەو کەسەیە کە بەنیازی قسەکردنە لەگەڵیدا. لە ژیانی ڕاستەقینەدا دەموچاوی کەسەکە دەناسیتەوە، بەڵام لەگەڵ نامە ناردنی ئۆنلاین، ئەمە ئاڵۆزتر دەبێت.
ئەگەر گفتوگۆکە بەڕاستی گرنگە – و گفتوگۆ تایبەتەکان بەزۆری گرنگن – دەتەوێت دڵنیا بیت لەوەی هاوبەشی گفتوگۆکەت گوێی لە هەموو وشەیەک دەبێت کە دەیڵێیت، و بە پێچەوانەشەوە. زیاتر لەوەش دەتەوێت دڵنیا بیت لەوەی کەسەکە بە تەواوی گوێی لە قسەکانی تۆ دەبێت. بە واتایەکی تر بۆ نامە ناردنی تایبەت بە شێوەی ئۆنلاین، پێویستە بزانیت کە لایەنی سێیەم نامەکانی تۆی تێک نەداوە. ئەمەش (چەمکی دەستپاکییە – integrity) کە بۆ پەیامە تایبەتەکانیش زۆر گرنگە.
ئێستا با بیخەینە بەرچاومان کە لایەنی سێیەم دەچێتە ژوورەکەوە و گوێ لە بەشێک لە گفتوگۆکەت دەگرێت. لە گفتوگۆیەکی ژیانی ڕاستەقینەدا، ئەو لایەنە سێیەمە تەنها ئەو بەشەی گفتوگۆکە دەزانێت کە لە ڕاستیدا گوێی لێدەگرت، نەک ئەوەی تۆ باسی چیت دەکرد پێش هاتنی یان دوای ڕۆشتنی. بەڵام ئینتەرنێت هەرگیز لەبیری ناکات و پەیوەندیکردن بە شێوەی ئۆنلاین وەک ئۆفلاین سادە نییە. ئەمەش دەمانباتە سەر دوو چەمکی گرنگتر لە پشت پەیامە تایبەتەکانەوە: (نهێنی پێشەوە – forward secrecy) و (نهێنی داهاتوو – future secrecy).
نهێنی پێشەوە ڕێگە نادات لایەنی سێیەم هیچ شتێک بزانێت کە تۆ لەگەڵ هاوبەشی پەیوەندیکردنەکەت باست کردووە پێش ئەوەی بچنە ژوورەکەوە، نهێنی پێشەوەش ڕێگە نادات لایەنی سێیەم بزانێت کە تۆ باسی چیت کردووە دوای ئەوەی ژوورەکەی بەجێهێشتووە.
با بڵێین ئەو بابەتەی باست دەکرد بەڕاستی هەستیار بوو. لەم حاڵەتەدا ئەگەر کەسێک تۆمەتبارت بکات بەوەی شتێکت لەسەر وتووە، لەوانەیە بتەوێت ئینکاری بکەیت. ئەگەر گفتوگۆکە تایبەت بێت، تەنها کەسەکان کە دەتوانن قسەی بکەن، تۆ و هاوبەشی پەیوەندیکردنەکەتن، بۆیە ئەوە قسەی تۆیە (“من ئەوەم نەگوت!”) دژی قسەکانی ئەوانە (“ئەوەم وت!”). لە دۆخێکی وادا کەس ناتوانێت هیچ شتێک بسەلمێنێت و ئەمەش دەمانباتە سەر چەمکی گرنگی ئینکاری.
بەرنامەی پاراستنی نهێنی لە نەرمەکاڵای نامە ناردن
کەواتە، ئەمانە شەش تایبەتمەندییە کە دەبێت لە ئەپی نامە ناردندا جێبەجێ بکرێن پێش ئەوەی بتوانین ناوی بنێین تایبەت. بەدەستهێنانی زۆر ئاسانە کاتێک باس لە گفتوگۆیەکی تایبەتی کاتی ڕاستەقینە و ڕووبەڕوو دەکەین، بەڵام کاتێک باس لە خزمەتگوزارییەکانی نامە ناردن دەکرێت، هەمیشە لایەنی سێیەم بەشدارە – خودی خزمەتگوزارییەکە خۆیەتی. بۆیە چۆن شەش پایە بە لەبەرچاوگرتنی ئەم لایەنە سێیەمە جێبەجێ دەکرێت؟
(نهێنی – Confidentiality) لە ڕێگەی بەکارهێنانی (کۆدکردنەوە – encryption) دەپارێزرێت. جۆری جیاوازی کۆدکردن هەیە، بە هەردوو شێوەی سیمیتری و ناهاوسەنگ، کە (کۆدکردنی کلیلی گشتین- public key cryptography). بەنامەی نامەنێری تایبەت (لەم حاڵەتەدا، سەیری شیلینگ و شتاینمێتز بکە بەرنامەی Threema دەکەنە نموونە) هەردووکیان بەکاردەهێنن، کلیلێکی هاوبەش لە کلیلی گشتی کەسێک و کلیلی تایبەتی کەسەکەی ترەوە دروست دەکەن. یان کلیلی تایبەتی کەسی یەکەم و کلیلی گشتی کەسی دووەم – بیرکاری پشت کۆدکردنەکە بە هەمان شێوە کاردەکات بە هەر دوو ڕێگاکە.
بۆیە کلیلەکە بۆ هەردوو کەسەکە یەکسانە و تایبەتە بە هەردووکیان (هیچ جووتێکی ترهەمان کلیل بەدەست ناهێنێت). ئەپەکە بە شێوەیەکی سەربەخۆ کلیلەکە دروست دەکات و نهێنی دەپارێزێت بە گواستنەوەی – هەردوو کەسەکە کلیلەکەیان هەیە دوای ئەوەی بڕیار دەدەن قسە لەگەڵ یەکتر بکەن.
چی وا دەکات بەرنامەی نامە گۆڕینەوە پارێزراو بێت؟
چۆن گفتوگۆکان لە مۆبایلەکەتدا پارێزراو بێت و بۆچی تەنها کۆدکردن بەس نییە. هەروەها ئەم شێوازە بۆ دڵنیابوون لە یەکپارچەیی بەکاردێت – بۆ لایەنێکی دەرەکی کە شتێک زیاد بکات بۆ دەقێکی پێشتر کۆدکراو، وا دەکات کە نەخوێنرێتەوە. لەم حاڵەتەدا هاوبەشی چاتەکەت یان ئەوەی تۆ بۆیت ناردووە یان پەیامی هەڵە وەردەگرێت (چونکە نامەبەرەکە نەیتوانیوە دەقی کۆدەکە بکاتەوە).
بۆ زیاتر نهێنی، لەوانەیە بتەوێت ئەو ڕاستییە بشاریتەوە کە تۆ و هاوبەشی گفتوگۆکەت هەرگیز قسەتان لەگەڵ یەکتر نەکردووە. چینێکی تری کۆدکردن ئاگاداری ئەوە دەبێت. ئەو پەیامەی کە دەینێری بە بەکارهێنانی کلیلی هاوبەشی تۆ و هاوبەشی گفتوگۆکەت کۆد دەکرێت – وەک ئەوە وایە نامەیەک لەناو زەرفێکدا بپێچیتەوە، کە ناونیشانێکی لەسەر بێت. پاشان جارێکی تر کۆدی دەکەیتەوە – لە زەرفێکی تردا دەیچەسپێنیت و دەینێری بۆ ناونیشانی سێرڤەری نامەبەرەکە. لەم حاڵەتەدا دەتوانیت ئەو کلیلە بەکاربهێنیت کە بە پشتبەستن بە کلیلەکەت و کلیلی سێرڤەر دروستکراوە.
بۆیە ئەم زەرفە لەناو زەرفێکدا دەگەیەنرێتە سێرڤەری نامە ناردن. ئەگەر هێرشبەرێکی ئەگەری هەوڵی سەیرکردنی بدات، ئەوا دەزانن کە تۆ ناردووتە، بەڵام شوێنی مەبەستیان نییە. سێرڤەری نامە ناردن زەرفەکەی دەرەوە دەکاتەوە و ناونیشانی مەبەست دەبینێت (نەک خودی پەیامەکە)، پاکەتەکە لە زەرفێکی تردا دەپێچێتەوە و بۆ وەرگرەکە دەنێرێت. لەم خاڵەدا هێرشبەرێکی ئەگەری تەنها دەتوانێت زەرفێک لە سێرڤەری نامە ناردنەوە بۆ وەرگرەکە ببینێت، بەڵام لە کوێوە سەرچاوەی گرتووە نازانێت.
بەو ژمارە زۆرەی زەرف کە بە هەموو ئاراستەکاندا دەفڕن، سەختە ئاگاداری ئەوە بیت کە کێ نامەکەت وەرگرتووە. سەختە، بەڵام مەحاڵ نییە: ئەگەر کەسێک کێشی هەموو زەرفەکان بکات، دەتوانێت دوو زەرف بدۆزێتەوە کە کێشیان بە تەواوی یەکسانە و تۆ بە هاوبەشی گفتوگۆکەتەوە ببەستێتەوە. بۆ دڵنیابوون لەوەی ئەمە ڕوونەدات، سیستەمەکە بە شێوەیەکی هەڕەمەکی کێشێک بۆ هەر زەرفێک زیاد دەکات، بۆیە ئەو زەرفەی کە تۆ ناردوویت و ئەو زەرفەی هاوبەشەکەت وەریگرتووە هەرگیز کێشیان یەک کێش نییە.
پاراستنی ڕەسەنایەتی ئەستەمە. هەندێک لە بەرنامەکانی نامە ناردن ناونیشانی ئیمەیڵ بەکاردەهێنن و ژمارەی تەلەفۆن وەک ناسێنەری بەکارهێنەر – بەم شێوەیە بەکارهێنەر دەیسەلمێنێت کە ئەوان ئەو کەسانەن کە بانگەشەی ئەوە دەکەن. بەڵام ژمارەی تەلەفۆن و ناونیشانی ئیمەیڵەکان داتای نهێنین کە ڕەنگە نەتەوێت لەگەڵ ئەپەکەدا هاوبەشی بکەیت. هەندێکیان — وەک Threema — بەکارهێنەران هان دەدەن کە ناسنامەیەکی جیاواز بەکاربهێنن و کۆدی QR بگۆڕنەوە بۆ سەلماندنی ناسنامەکەیان.
(ئینکاری – Deniability) لەم حاڵەتەدا بە ناردنی هەر پەیامێک بۆ هەردوو بەشداربووی گفتوگۆکە بەدەست دێت. کلیلەکە بۆ هەردوو کەسەکە وەک یەکە، بۆیە هەریەکێکیان دەتوانێت نامەکە بنێرێت. بۆیە ئەگەر کەسێکیش توانی نامە هاتووەکە ڕابگرێت و شیکاری بکاتەوە، ناتوانێت دڵنیابێت لەوەی کێ ناردویەتی.
ئەمەش پەیوەندی بە (نهێنی confidentiality و ڕەسەنایەتی authenticity و یەکپارچەیی integrity و ئینکارییەوە deniability هەیە. ئەی نهێنی داهاتوو و داهاتوو forward and future secrecy؟ ئەگەر کلیلی تایبەتی private key کەسێک و کلیلی گشتی public key هەمیشە وەک یەک بن، ئەوا ئەگەر کلیلی هاوبەشەکە خرایە ژێر مەترسییەوە، هێرشبەر دەتوانێت کۆدی پەیامەکانی ڕابردوو و گفتوگۆکانی داهاتووبکاتەوە.
بۆ سنووردارکردنی ئەمە، پێویستە کلیلەکان جار جار لەلایەن سێرڤەرەوە دووبارە دەربکرێنەوە. ئەگەر کلیلەکە دووبارە دەربکرێتەوە، بڵێین مانگی جارێک، ئەوا هێرشبەرەکە دەتوانێت مێژووی گفتوگۆکە تەنها بۆ ئەو مانگە بخوێنێتەوە و توانای چاودێریکردنی گفتوگۆکە لەدەست دەدات کاتێک کلیلێکی نوێ دەردەچێت (بە کردەوە، دووبارە دەرکردنەوەکان زۆرتر ڕوودەدەن) .
بەم شێوەیە پێشەکییە زۆر کورتەکەمان بۆ چەمکی پەیامی تایبەت کۆتایی دێت. لە ڕاستیدا ئاڵۆزترە، چونکە ئەپەکانی نامە ناردنی مۆدێرن دەبێت مامەڵە لەگەڵ فایلەکانی میدیا و چاتی گروپ و هەندێکجاریش پەیوەندی ڤیدیۆیی بکەن.