ئەمە چیرۆکێکی بەزمەسات ئامێزە، بەڵام لە ڕووی تەکنیکییەوە واقعییەو نمونەیەکی جوانە بۆ بابەتی سەلامەتی دیجیتاڵی. سەردەمی زانیارییە قەبەکان (بگ داتا)
-
ئەلوو، پیتزا ھێتە؟ -
نەخێر ئازیزم، ئێستا گۆگڵ پیتزایە.
-
ئەی چۆن؟ وا دیارە ژمارەکەم بە ھەڵە لێداوە؟ -
نەخێر ، كۆمپانیای گوگڵ زنجیرە چێشتخانەکانی پیتزا ھێتی کڕیوە.
-
ئەک سڵاوتان لێبێت، ھیچتان نەھێشتووە نەکڕن، باشە گیان پیتزام دەوێت. -
ھەر بمێنت و گوێ پێمەدە، ئەو پیتزایەت دەوێت وا ھەموو جار داوای دەکەیت؟
-
باشە داواکارییەکەم چۆن دەزانن لە کاتێکدا تازە چێشتخانەکەتان کڕیوە؟ -
بەپێی ژمارەی تەلەفۆنەکەت، لە دوایەمین ١٥ جاری ڕابردوو داوای پیتزای گەورەی مریشکت کردووە کە کنارەکەی مەحشی پەنیر بێت.
-
دەی باشە ھەمان ئەو جۆرەم بۆ بێنن. -
باشە ڕات چییە ئەمجارە بیگۆڕی؟ پیتزایەکی سەوزەت بە پەنیرەوە بۆت بێرین کە کەنارەکەی تەنک بێت.
-
نە نە حەزم لە سەوزە نییە. -
بەڵام کۆلیسترۆڵەکەت زۆر بەرزە. -
چۆن !! ئێوە چوزانن؟ -
ئەو نەخۆشخانەیەی سەردانی دەکەیت، سیستەمی پشکنینەکانی پەیوەستکراوە بە گۆگڵەوەو ئەنجامی پشکنینی ٧ ساڵی ڕابردوت دەزانین. -
ئەمە چییە. نە کاکە پیتزای سەوزەم ناوێت، من دەرمانی کۆلیسترۆڵ بەکار دەھێنم .
-
بەڵام دەرمانەکە بە ڕێکوپێکی بەکار ناھێنیت، ٤ مانگ پێش ئێستا پاکەتێکت کڕیوە کە ٣٠ حەپی تیایە و دوای ئەوە نەتکڕیوە.
-
نە نە چومە دەرمانخانەو کڕیم. -
بەڵام ھیچ پرۆسەیەکی کڕینی دەرمان لە سێ مانگی ڕابردوو لە سەر کریدت کارتەکەت نییە!
-
خوا پایەدارتان نەکات، باشە کاکە بە کاش دام. -
بەڵام گیان، بە پێی زانیارییەکانی ئەو بانکەی مامەڵەی لەگەڵ دەکەیت، دوا پرۆسەی ڕاکێشانی پارە ٤ مانگ پێش ئێستا بووەو ٧٠٠ دۆلارت ڕاکێشاوە.
-
بەجددی ئێوە زۆر سەیرن، کاکە پارەی کاشم لە ماڵ ھەیەو دەمێکە دامناوە و چومە دەرمانخانەی ھیواو بە کاش دەرمانم کڕی. -
بەڵام ئازیزم، دەرمانخانەی ھیوا لەسەر بنەمای ژمارە تەلەفۆنی کڕیار مامەڵە دەکات و بە پێی زانیارییەکانی ژمارە تەلەفۆنەکەت ٤ مانگە سەردانی ئەو دەرمانخانەیەت نەکردووە. -
ئەمە چییە؟ کاکە نەفرەت لە پیتزاو ئەوەی پیتزا دەخوات و گوگڵ و واتس ئاپ و تویتەر و فەیسبوک و ئینستاگرام ... شەرتە بچم بۆ دوورگەیەک نە ئینتەرنتی تیا بێت و نە مۆبایل تا ئا ئاوا سیخوڕیمان بەسەرەوە نەکەن. -
ببورە قوربان، بەڵام پێویستە جەوازەکەت نوێ بکەیتەوە، چونکە دوو مانگە ماوەکەی بەسەرچووە.