نووسینی : فەهمی ئەلباحث

– ئەگەر فەرمانبەریت، مۆبایلی تایبەتی خۆت بەکارمەهێنە بۆ داخڵکردن یان پاشەکەوتکردنی داتای کارەکەت مەگەر ڕێگەت پێنەدرابێت.

– بەگشتی تایبەتمەندی شوێنی جوگرافی بۆ بەرنامەکان بکوژێنەرەوە، مەگەر پێویستت بە بەکارهێنانی ئەم تایبەتمەندییە نەبێت، وەک ئەوەی لە بلوتوس و وایفایدا هەیە بە بەردەوامی پاشەکەوتی داتا گرنگەکان بکە لە مۆبایلەکەتدا

-بەکارهێنانی تەنها بەرنامەی متمانەپێکراوو داگرتنی لە سەرچاوەی متمانەپێکراوەوە، وەکو ئەپڵ ستۆر و گووگڵ ستۆر

– ئەگەر فەرمانبەریت، لە خاوەنکارەکەت بپرسە ئایا سیاسەتێکی هەیە بۆ بەکارهێنانی مۆبایلی کەسی بۆ کارو بەستنەوەی بە تۆڕی کار و ئەم سیاسەتە پەیڕەو بکە

– کۆدکردنی زانیارییە گرنگ و هەستیارەکان لەسەر ئامێرەکەت، جگە لە کۆدکردنی سیستەمی مۆبایل بە گشتی

– ئەگەر ئامێرەکەت لە شوێنی کارەکەت بەکار هێنا یان مۆبایلی کارت هەیە، وە ئەکاونتی کار هەیە کە لەسەر ئامێرەکەت داخڵت کردووە، بۆ نموونە ئەگەر کارەکە ئۆفیس 365 بەکاردەهێنێت، هەوڵبدە زانیارییە کەسییە گرنگەکان لەسەر ئامێرەکەت دانەنێیت

– هەمیشە سیستەمی کارپێکردن و بەرنامەکان نوێ بکەرەوە بۆ نوێترین وەشانی و چالاککردنی نوێکردنەوەی ئۆتۆماتیکی

ئامێرەکانی ئەپڵ جەیلبرێک مەکە یان ئامێرەکانی ئەندرۆید ڕوت مەکە. مەگەر کەسێکی تەکنیکی بیت و زانیاری تەکنیکی بەرفراوانت هەبێت لەسەر مەترسییەکانی ئەم پرۆسەیە.

– ئەگەر هەر بەرنامەیەک لەسەر ئامێرەکەت دامەزرابوو کە چیتر بەکاری ناهێنیت، یان زۆر بە دەگمەن بەکاری دەهێنیت، باشتر وایە لە ئامێرەکەت بیسڕیتەوە.

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *