گووگڵ ڕۆژی سێشەممە یەکەم جێبەجێکردنی کلیلی ئاسایشی فیدۆ ٢ی  خۆڕاگری کوانتەمی ڕاگەیاند وەک بەشێک لە دەستپێشخەرییەکەی کلیلی ئاسایشی ئۆپن ئێس کەی.

ئیلی بورستێن و فابیان کاچمارچیک دەڵێن: “ئەم جێبەجێکردنە ڕەقەکاڵایە سەرچاوە کراوەیە کە باشتر کراوە، شێوازێکی نوێی واژۆی تێکەڵاوی (ئی سی سی/ دیلیسیۆم) بەکاردەهێنێت کە سوود لە ئاسایشی (ئی سی سی) لە بەرامبەر هێرشە ستانداردەکان و خۆڕاگری دیلیسیۆم لە بەرامبەر هێرشە کوانتەمییەکان وەردەگرێت.”

ئۆپن ئێس کەی جێبەجێکردنێکی سەرچاوە کراوەیە بۆ کلیلی ئاسایش کە بە (ڕۆست) نووسراوە کە پشتگیری لە هەردوو ستانداردی فیدۆ یو ئێف ٢ و فیدۆ ٢ دەکات.

ئەم پەرەپێدانە کەمتر لە هەفتەیەک دوای ئەوە دێت کە کۆمپانیای زەبەلاحی تەکنەلۆژیا ڕایگەیاندووە کە پلانی هەیە پشتگیری بۆ ئەلگۆریتمەکانی کۆدکردنی بەرگری کوانتەم زیاد بکات لە کرۆم ١١٦ بۆ دانانی کلیلی هاوسەنگ لە پەیوەندییەکانی تی ئێڵ ئێس.

هەروەها بەشێکە لە هەوڵە فراوانترەکان بۆ گۆڕینی ئەلگۆریتمەکانی کریپتۆگرافی کە بتوانن بەرگەی هێرشی کوانتەم بگرن لە داهاتوودا، ئەمەش پێویستی بە یەکخستنی ئەم جۆرە تەکنەلۆژیایانە هەیە لە سەرەتاوە بۆ ئاسانکاری بۆ پەرەپێدانی وردە وردە.

کۆمپانیاکە کە بنکەکەی لە ماونتن ڤیویە دەڵێت: “خۆشبەختانە لەگەڵ ستانداردکردنی ئەم دواییەی کریپتۆگرافی خۆڕاگری کوانتەمی کلیلی گشتی لەنێویاندا ئەلگۆریتمەکەی دیلیتیۆم، ئێستا ڕێگایەکی ڕوونمان هەیە بۆ پاراستنی کلیلە ئەمنییەکان لە دژی هێرشی کوانتەم”.

هاوشێوەی ئەوەی کە چۆن میکانیزمی تێکەڵاوی کرۆم تێکەڵەیەک لە X25519 و Kyber-768، جێبەجێکردنی کلیلی ئاسایشی فیدۆ ٢ پێشنیارکراوی گووگڵ تێکەڵەیەک لە ئەلگۆریتمەکەی واژۆی دیجیتاڵی کێوی بیبلیسی (ئی سی دی ئێس ئەی) و ئەلگۆریتمەکەی واژۆی بەرگری کوانتەم کە بەم دواییە ستاندارد کراوە، دیلیسیۆم.

شێمای واژۆی تێکەڵ کە بە هاوبەشی لەگەڵ ETH Zürich پەرەی پێدراوە، جێبەجێکردنێکی باشترکراوی بیرگە لەسەر بنەمای (ڕۆست) کە تەنها پێویستی بە 20 کیلۆبایت بیرگە هەیە، ئەمەش وایکردووە کە ئایدیاڵ بێت بۆ کارکردن لەسەر ڕەقەکاڵا سنووردارەکانی کلیلی ئاسایش.

کۆمپانیاکە ڕایگەیاندووە “بەهیوای ئەوەی ئەم جێبەجێکردنە (یان جۆرێکی) ببینێت، وەک بەشێک لە تایبەتمەندی کلیلی فیدۆ ٢ ستاندارد بکرێت و لەلایەن وێبگەڕە سەرەکییەکانەوە پشتگیری بکرێت بۆ ئەوەی بڕوانامەی بەکارهێنەران لە هێرشی کوانتەم بپارێزرێت”.

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *