لەکاتی پشکنینی ئایفۆنێکدا کە خاوەنەکەی کارمەندێکی ڕێکخراوێکی کۆمەڵگەی مەدەنییە لە واشنتۆن، تاقیگەی سیتیزن لاب (Citizen Lab) بۆی دەرکەوت کە لاوازییەکی ئەمنی بۆ چاندنی نەرمەکاڵای زیانبەخشی پێگاسۆس کە لەلایەن کۆمپانیای ئیسرائیلی NSO پەرەی پێدراوە، ئیستغلال کراوە.
ئەو لاوازییەی Blastpass کە دۆزرایەوە لە نوێترین سیستەمی کارپێکردنی iOS 16.6دا هەبووە و لە ڕێگەی ئەوەوە هێرشبەران توانیان بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی بەرنامەی زیانبەخش بچێنن بەبێ ئەوەی هیچ کارلێکێک لەلایەن قوربانییەکەوە هەبێت.
ئامۆژگاریتان دەکەین دەستبەجێ و بەپەلە سیستەمی کارپێکردنی ئامێرەکانی ئایفۆن نوێ بکەیتەوە بۆ 16.6.1.

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *