١- تێگەیشتن لە مەترسیەکان

ئینتەرنێت وەک شارێکی گەورە بیهێنە بەرچاوت. شوێن هەیە سەلامەتەو شوێن هەیە مەترسیدارە. کاتێک زانیت کام ناوچە مەترسیدارە، دەتوانیت لێی دوور بکەویتەوە.

ئامۆژگاری

 بڕێک کات تەرخان بکە بۆ فێربوونی و ئاشنابوون بە مەترسییە دیجیتاڵییەکان –

 بەکارهێنانی نەرمەکاڵای دژەڤایرۆسی متمانەپێکراو –

دوور بکەوەرەوە لەو ماڵپەڕە گوماناویانە و ئەوانەی کە بە “https” دەست پێناکەن –

٢- وشەی نهێنی بەهێز

وشەی نهێنی وەک کلیلی ماڵەکەت وایە. دوور بکەوەرەوە لە بەکارهێنانی وشەی سادەی وەک “12345678”. ناوازە و ئاڵۆزی بکە وەک ئەوەی کلیلێکی تایبەت بێت کە دووبارە نەکرێتەوە.

ئامۆژگاری

 بەکارهێنانی ئامرازەکانی دروستکردنی وشەی نهێنی و هەڵگرتن –

 دوور بکەوەرەوە لە بەکارهێنانی یەک وشەی نهێنی لە زیاتر لە شوێنێکدا –

 ماوە بۆ ماوەیەک وشە نهێنییەکانت بگۆڕە –

٣- پاراستنی تۆڕی وایفای

تۆڕی وایفای دەروازەی تۆیە بۆ ئینتەرنێت. دڵنیابە کە بە باشی قفڵ کراوەو پارێزراوە، هەروەک چۆن دەرگای پێشەوەی ماڵ قوفڵ دەکەیت ئاوا قوفڵی بکە

ئامۆژگاری

 گۆڕینی وشەی نهێنی ڕاوتەرەکەت کە لە کۆمپانیاوە دانراوە –

 بەکارهێنانی بەکۆدکردنی WPA3 –

تایبەتمەندی WPS دابخە ئەگەر چالاک بوو –

٤- ئاسایشی ئامێرە زیرەکەکان

ئامێرە زیرەکەکانی وەک مۆبایل و تابلێت پێویستیان بە نوێکردنەوەی بەردەوام هەیە. بیهێنە بەرچاوت کە وەک پەنجەرەی ماڵەکەت وان، کە ڕەنگە ناوبەناو پێویستیان بە چاککردنەوە و بەهێزکردن بێت

ئامۆژگاری

 بەردەوام نوێی بکەرەوە (ئاپدەیتی بکە) –

 قوفڵی سەر شاشە کارا بکە –

دابەزاندنی بەرنامەکان تەنها لە سەرچاوەی متمانەپێکراوەوە –

٥- پاراستنی منداڵان لە ئینتەرنێت

لەگەڵ منداڵەکانت قسە بکە و ئاگاداریان بکەرەوە کەچۆن نابێت لەسەر شەقام قسە لەگەڵ کەسانی نامۆ بکەن. بە هەمان شێوە لەسەر ئینتەرنت ئەو کارە نەکەن، ئینتەرنێت پڕە لە کەسانی نامۆ، پێویستە بە وریاییەوە مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت

ئامۆژگاری

 بەکارهێنانی ئەو نەرمەکاڵایە کە دەستڕاگەیشتن سنووردار دەکات –

لەگەڵ منداڵەکانتان باسی سەلامەتی دیجیتاڵی بکەن –

 بەکارهێنانی دۆخی بەکارهێنانی منداڵان لەسەر ئامێرەکانیان –

٦- ئاگاداری ساختەکاری و قۆڵبڕینی ئۆنلاین بە

دوور بکەوەرەوە لە کردنەوەی نامە یان بەستەر لە سەرچاوەیەکەوە کە متمانەت پێی نییە

ئامۆژگاری

 بەستەرەکان لە سەرچاوەی نادیارەوە مەکەنەوە و هەمیشە ماڵپەڕی تۆتاڵ ڤایرۆس بەکاربهێنن بۆ پشتڕاستکردنەوەیان –

 هەمیشە ناونیشانی ماڵپەڕ و بڕوانامەی دیجیتاڵی بپشکنە –

 بەکارهێنانی چارەسەری دژە بەرنامەی زیانبەخش وەک مالوێربایتس –

٧- نوێکردنەوەی بەردەوامی نەرمەکاڵا

نوێکردنەوەی نەرمەکاڵاکان دەتوانرێت بەراورد بکرێت بە وەرگرتنی ڤاکسین بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشییەکان. ئامێرەکەت لە “نەخۆشییە” ئەلیکترۆنییەکان دەپارێزێت

ئامۆژگاری

 بە بەردەوامی سەرجەم ئامێر و ئەپەکانت نوێ بکەرەوە –

 لە هەر شوێنێک کە دەتوانرێت نوێکاری ئۆتۆماتیکی چالاک بکە –

دوور بکەوەرەوە لە داگرتنی نەرمەکاڵا لە سەرچاوەی نادیارەوە –

٨- بازاڕکردنی ئۆنلاین بە سەلامەتی

لە کاتی کڕینی ئۆنلاین، دڵنیابە لەوەی کە فرۆشگاکە جێی متمانەیە وەک چۆن لە کاتی کڕین لە فرۆشگایەکی فیزیکیدا دەیکەیت

ئامۆژگاری

 بەکارهێنانی کارتی بانکیی کە تەنها بۆ کڕینی ئۆنلاین دیاری کراوە –

بازاڕکردن لە سایتە متمانەپێکراو و بەناوبانگەکانەوە –

 دڵنیابە لە بوونی هێمای قفڵ لە تەنیشت ناونیشانی سایتەکە پێش ئەوەی وردەکارییەکانی کارتەکە داخڵ بکەیت –

٩- پاشەکەوتکردنی داتا

ئامێرەکەت وەکو سندوقی یادگارییەکانت بیهێنە بەرچاوت. کۆپی ئەم یادگاریانە وەربگرە بۆ ئەوەی ئەگەر سندوقەکەت لەدەست بدەیت نەفەوتێت

ئامۆژگاری

.بەکارهێنانی چارەسەری پاشەکەوتکردنی هەوری کۆدکراو –

. کۆدکردنی هارد دیسک و ئامێری هەڵگرتنی دەرەکی –

. دوور بکەوەرەوە لە هاوبەشکردنی زانیاری زۆر گرنگ بە شێوەی ئۆنلاین –

١٠- خۆپاراستن لەسەر سۆشیال میدیا

ئاگادارئەو شتانە بە کە لەگەڵ کەسانی تر هاوبەشی دەکەیت. زانیاری زۆر لەسەر خۆت مەدە بە کەسانێک کە باش نایانناسیت.

ئامۆژگاری

.ڕێکخستنی ڕێکخستنەکانی پاراستنی نهێنی لە ماڵپەڕەکانی سۆشیال میدیا –

.دوورکەوتنەوە لە هاوبەشکردنی زانیاری کەسی وەک ناونیشان و ژمارەی تەلەفۆن –

. ئاگاداری ئەو کەسانە بە کە شوێنت دەکەون یان پەیوەندیت پێوە دەکەن و بە شێوەیەکی شەخسی نایانناسن –

.هەمیشە دڵنیابە کە باشترین پراکتیزەکانی ئاسایشی ئەلیکترۆنی پەیڕەو دەکەیت بۆ ئەوەی خۆت و خێزانەکەت لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە سەلامەت بن –

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *