لە ماوەی 72 کاتژمێری ڕابردوودا گروپێکی هاکەر بە ناوی گروپی هاندەلا هاندالا زنجیرەیەک هێڕشی ئەلکترۆنی گەورەیان دژی ئیسرائیل ئەنجامداوە کە بۆ هەمیشە لە مێژوودا دەچەسپێت. ئەو گروپە یەکێکە لە زیاتر لە 60 گروپی ئەلیکترۆنی کە ئێران پشتیوانیان لێدەکات و هەموویان لە چوارچێوەی شەڕی ئەلیکترۆنی دژ بە دوژمنانی ئێران کار دەکەن.

وێنەکە بە گرۆک دروستکراوە

لە 14ی حوزەیران، هاندالا لە ماڵپەڕی خۆی لە ئینتەرنتی تاریک ڕایگەیاند کە دوو لە گەورەترین کۆمپانیاکانی وزەی ئیسرائیل دیلکۆل ودێلێک هاککردووە. ئەم کۆمپانیایانە بەرپرسیارن لە بەرهەمهێنان و دابەشکردنی سووتەمەنی، بۆیە بە سادەیی هاککردنیان بە مانای زەربەیەکی گەورە لە تەواوی سیستەمی وزەی ئیسرائیل دێت.

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای دێلێک  قەبارەی هێرشەکەی کەمکردەوە، بەڵام هەر زوو هاندالا وەڵامیان دایەوە و 300 هەزار بەڵگەنامەی نهێنی بڵاوکردەوە، لەوانە داتای هەژماری بانکی و میکانیزمی دابەشکردنی دابینکەران و تەنانەت وردەکارییەکانی بەرهەمهێنانی غاز و نەوت، لەوانەش ناو و ژمارەکان.

هەر لەو ڕۆژەدا ڕایانگەیاند کە کۆمپانیای ئایرۆدریمیان هاک کردووە کە پەیوەندی بە فڕۆکەوانی سەربازی و نەرمەکاڵای

فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە هەیە و ٤٠٠ گێگابایت داتایان دزیوە. گوتیان بەم زوانە بڵاوی دەکەینەوە.

هەروەها کۆمپانیای وای جی نیو ئایدان یان هاک کردووە کە سەر بە وەزارەتی بەرگرییە و 339 گیگابایتیان لە دیزاینی بنکە سەربازییەکان و داتای تۆڕی ناوخۆییەکانیان بردووە. تەنانەت کۆمپانیای ئینتەرنێت  ئای ئێس پی 099 یان هاککردووەو لە ڕێگەیەوە ١٥٠ هەزار ئیمەیڵی ئاگادارکردنەوە لە سێرڤەرەکانیەوە بۆ خەڵک نارد و داوای لێکردون ماڵەکانیان بەجێبهێڵن … تەنها بۆ سەلماندنی بوونی خۆیان دوای ڕۆژێک هاککردنی کەناڵی تی بی ئێن ئیسرائیلیان ڕاگەیاند و 542 گیگابایت زانیارییان لە ئەڵقە و بەرنامەو زانیاری ژووری هەواڵیان بردووە و 8 گیگابایت گرتە ڤیدیۆییەکانی پشت پەردەیان بڵاوکردەوە.

هاندالا تازە نییە لەم دیمەنەدا. پێش ئەمەش لە ٩ی شوباتدا هاککردنی هەمەلایەنەی پۆلیسی ئیسرائیلیان ڕاگەیاند و ٢.١ گیگابایت داتایان بردووە کە چەک و زانیاری کەسی سەربازەکان و پێگەکانیان لەخۆگرتبوو. لە مانگی یەکدا وەزارەتی ئاسایشی نیشتمانییان هاک کرد و ٤ گیگابایتیان زانیارییان دزیوە. سیستەمی ئاگادارکردنەوەی گشتی “ئاگاداری سوور”یان چالاک کرد، پەناگەیانیان داخست و دەستەواژەی: “خەیبەر، خەیبەر، ئای جولەکەکان”یان بۆ ئامێرەکانی ئەفسەرەکان پەخش کرد، دەستەواژەیەکی ناسراوی خەیبەر، ئاماژەیەکی ڕەمزییە بۆ شەڕی مێژوویی خەیبەر.

چی سەرنج ڕاکێشە لەو بارەیەوە؟

ئێران هێشتا یاریزانە گەورەکانی نەهێناوەتە ناو یاریگاوە… تا ئێستا گروپەکانی APT 35 و MuddyWater و Charming Kittens ئۆپراسیۆنیان نەکردووە. هەموو ئەو شتانەی کە بینیومانە کاری “منداڵانی بچووک”ن، وەک خۆیان دەڵێن. ڕەنگە ئەمە هەلبێت و کاتی ئەوەیە ئێران بە کارێکی گەورەتر و مەترسیدارتر وەڵامی هێرشی ستۆکسنێت بداتەوە.

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *